چاوەڕێ دەکرێت دوای سەرژمێری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێم پەسەندبکرێت، ئەگەر چی لایەنەکان باس لەوەدەکەن هەر دوای ئەوە دەست بە دانوستان دەکەن، بەڵام تا ئێستا جگە لە نەوەی نوێ هیچ لایەک پڕۆژەی سیاسی نییە.
نەوەی نوێ تەنها لایەنە بە پڕۆژەیەک پێشمەرجی خۆی بۆ بەشداری لە حکومەت ڕاگەیاند و داوای پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات، یان دەبێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ ئەو لایەنە نەبێت کە سەرۆک وەزیرانی لادەبێت.
مەبەستی نەوەی نوێ لە پڕۆژەکە، گۆڕینی شیوازی
حکومڕانییە لە هەرێم کە ٣٣ ساڵە پارتی ویەكیتی لەسەری دەڕۆن و کێشە وقەیرانی
زۆریان دروستکردوووە.
لەبەرڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشداکە
ئەمجارە نەخشەی سیاسی هەرێم و پێگەی هێز
ولایەنەکانیش گۆرانکاریان بەسەردا هاتووە، نەوەی نوێ هەست بە مەترسی چوار ساڵی
داهاتوو دەکات بۆیە داوای پڕۆژەیەکی لەوجۆرە دەکات.
نەوەی نوێ دەیەوێت هاوشێوەی کاتی ریفراندۆمەکە و
کاتی کەمپینی نەخێر لە ئێستادا بەپرۆژەکەی هۆشداری بدات لەوەی ئێستا دواین دەرفەتە
بۆ چاککردنی دۆخەکە وڕزگارکردنی هەرێم وخەڵکەکەی لەو دۆخە قەیراناوییە، وەک ئەگەر
پارتی ویەکێتی نەیەنە ژێرباری پڕۆژەکەی نەوەی نوێ ئەوا هەرچی ڕویدا چوار ساڵی
داهاتوو دەکەوێتە ئەستۆی ئەو دوو حزبە، هەربۆیە پڕۆژەکەی نەوەی نوێ گشتگیرە بۆ
گؤڕانکاری شیوازی حکومرانی کە ئامانجی گۆڕینی دۆخەکە وژیانی خەڵکە نەک داوای چەند
وەزارەت و پۆستێک بکات.