سەردێڕ:

ئەم گەڕەکانە بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن

PM:07:30:20/11/2024

48396 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران رایگەیاند، چەند گەڕەکێکی سنوری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەفتەی داهاتوو بێ ئاو دەبن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند گەڕەکێک لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ناحییەی دیانا لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بێ ئاو دەبن.

باسی لەوەش کردووە، بێ ئاوییەکە بەهۆی کارکردنە لە پڕۆژەی دەروازەی شاری سۆران و گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەی شار، پڕۆژەی ئاوی زارگەلی بە شێوەیەکی کاتی.

ئەوەشی خستووەتە روو، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لەو ڕۆژانە دەست بە ئاوەوە بگرن.

ناوی ئەو گەڕەکانەی بێ ئاو دەبن:

ناوچەی پیشەسازی و باپشتییانی خواروو، جووت سایدی زارگەلی تاوەکو فلکەی گشتی بازاڕ و گەڕەکی بەختیاری، گەڕەکی شەهیدانی بەختیاری، پشت هۆڵی بوونەکان، پشت ڕێکخستن، گەڕەکی چەمی ڕێزان، بەشێکی گەڕەکی نەورۆز(پشت هۆتێل بینەزیر)، ناو بازاڕ، گەڕەکی گۆڕەز، گەڕەکی بانە، بەشێکی گەڕەکی کانی و گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی شەهیدانی ئازادی،گەڕەکی خاتووناوە و گەڕەکی دێلزیان و گەڕەکی شەهیدانی دێلزیان، گەڕەکی برادۆست.













گەلەری