سەردێڕ:

مەسعود پزیشكیان: پایتەخت لە تارانەوە بۆ کەناری کەنداو دەگوازینەوە

PM:06:03:20/11/2024

3212 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، پلانی گواستنەوەی پایتەختیان لە تارانەوەبۆ کەناری کەنداو داڕشتووە. ئاماژەی بەوەش کرد، چاوپۆشی و دواخستنی گواستنەوەی پایتەخت زیانی ژینگەیی و ئابووری لە ئێران دەدات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێرانرایگەیاند، بەهۆی کەمی ئاو پێسبوونی هەوا دەیانەوێت پایتەختی ئێران بگوێزنەوە و پلانی گواستنەوەی پایتەختیان لە تارانەوەبۆ کەناری کەنداو داڕشتووە.

هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە سەرۆک کۆماری ئێرانپلانی گۆڕنی پایتەختی وڵاتەکەی هەبوو و باسی لەوە کرد، بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی ئێستا ئەو ئاڵۆزییانە چڕتر دەکاتەوە کە ئێستا ئێران پێیاندا تێپەڕ دەبێت و گواستنەوەی پایتەختی ئێران بۆ هەرێمێکی دیکە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ ئەو پرسانە.

ئەوەشی خستە روو، کێشەکانی ژینگە و ژێرخانی شارەکەى بە هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەن، وەک نەبوونی ئاو و پیسبوونی هەوا.













گەلەری