PM:02:13:20/11/2024
55428 جار خوێندراوەتەوە
ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکو ١٠ی مانگی ١٢ درێژ کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ هێمن میرانی ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری رایگەیاند،لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکو ١٠ی مانگی ١٢ درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕ بکەنەوە.
وتیشی: لە دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە چوار شەممە و پێنج
شەممە پشت راست دەکرێتەوە، قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە و
پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە هەموو
بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو کەسانە بە
کراوەیی دەهێڵێتەوە تا تەواوی پرۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.