سەردێڕ:

پێش سەرژمێری مووچەی کوێ دابەش دەکرێت؟

PM:08:39:17/11/2024

72264 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی کاربەرێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارای راسپاردوە کە مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم خەرج بکات و پێش سەرژمێری خانەنشینان و چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤،چاوگێکی حکومەتی کاربەرێکەر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی مووچەی مانگی ١٠ خەرج بکرێت و مووچەی خانەنشینان و چەند توێژێک دەدرێت.
باسی لەوەش کرد، دابەشکردنی مووچەی زۆربەی مووچە خۆران دەکەوێتە دوای قەدەغە کردنی هاتووچۆی سەرژمێری عێراق.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ناردنى مووچەى مانگى ١٠ هەموو رێکارەکانى بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ یان دووسبەى پارەکە بنێردرێت.

چاوگێکیش لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى وت، لە هەموو حاڵەتێکدا ناتوانن مووچەى بەشێکى وەزارەتەکان دابەشبکەن و دەکەونە دواى راپرسییەوە".

بەهۆى نادروستى لیستى مووچەوە، ماوەى نزیکەى سێ هەفتەیە بەغدا ناردنى مووچەى مانگى ١٠ـی راگرتووە و حکومەتى کاربەڕێکەریش ئامادە نیە لە داهاتى ناوخۆ مووچە دابەش بکات.












گەلەری