PM:03:54:21/11/2024
3356 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بەڵێنی خۆمان دەپارێزین، بەگژ نادادی و نایەکسانیدا دەچینەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤ بافڵ تاڵەبانی سهرۆكی یهكێتی ئاماژەی بەوەکرد، بەگژ نادادی و نایەكسانیدا دەچنەوە و ئەو بەڵێنەی بە خەڵكیان داوە، پارێزگاریی لێ دەكەن و هەنگاو بۆ داهاتویەكی سەقامگیرتر و شەرەفمەندانەتر دەنێن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەهۆی نادادپەروەری و گەندەڵییەوە سامانی ژێرخان و سەرخانی هەرێم کەس
نازانێت چی لێ دەکرێت و هاوڵاتیانیش ماوەی ٣٣ ساڵە بەهۆی دەسەڵاتی پارتی و
یەکێتییەوە دەچەوسێنرێنەوە و موچەخۆرانیش تا ئێستا کێشەی پێدانی موچەیان چارەسەر
نەکراوە.