سەردێڕ:

ئەو کەسانەی تا ئێستا بژمێرەکان سەردانی نەکردوون چی بکەن؟

PM:05:41:21/11/2024

5140 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەو کەسانەی تا ئێستا بژمێرەکان سەردانی نەکردوون لە ماڵەکانیان چاوەڕی بکەن تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو سەردانیان دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێک لەو ماڵەنەی بژمێرەکان سەردانی نەکردوون، پێش ئەم دوو رۆژە سەردانیان کردوون زانیارییان لێ وەرگیراوە بۆیە ئەم دوو رۆژە دووبارە سەردانیان نەکردوون.

باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی تا ئێستا بژمێرەکان سەردانی نەکردوون لە ماڵەکانیان چاوەڕی بکەن تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو سەردانیان دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا لە دهۆک ٧٠٪ـی خێزانەکان و لە سلێمانى ٩٠٪ و لە هەولێر ٨٠٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریی تۆمارکراون.

هاوکات، دوای ئەم قۆناغە، قۆناغی چوارەمی سەرژمێری دەستپێدەکات کە تا ١٠ـــی مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت کە پێی دەوترێت قۆناغی پڕکردنەوەی ٧٠ پرسیارەکە.

لیژنەی باڵای سەرژمێریش ئەوەشی خستەڕوو، دوای ٤٨ کاتژمێر ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنرێت.













گەلەری