PM:03:41:21/11/2024
1576 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، هه‌فته‌ى داهاتوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ٢١ـی ١١ـی ٢٠٢٤، چاوگێک لە پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەفتەی داهاتوو شاندێکی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.
چاوگەکە ئەوەشی
خستەڕوو، پارتی لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە تا ئامادەبن پێش سەردانی کردنیان و
سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکانیش دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەرپرسێکی باڵای پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو
شاندێکیان سەردانی لایەنەکان دەکات.