سەردێڕ:

سودانی داوا دەکات گرنگی بەو دەنگۆیانە نەدرێت کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سەرژمێری لە عێراق دەدەن

PM:03:26:20/11/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد گرنگی بەو دەنگۆیانە نەدەن کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی وڵات دەدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە گرنگی بەو دەنگۆیانە نەدرێت کە هەڵگری درۆ و چەواشەکارییە، هەوڵیش بدرێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هەنگاوە زانستییە بنیاتنەرە کە بۆ ئایندەی نەوەکانمان یەکلاکەرەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەختی لەسەر هاوکاریکردنی سەرجەم هاوڵاتیان لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری مۆبایل و پێدانی زانیاری دروست، ئەمەش بەهۆی گرنگی و رۆڵی چارەنووس سازەکەی لە پلانەکانی پەرەپێدان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە سودانی زانیارییە پێویستەکانی لەبارەی خۆی و خێزانەکەیەوە پێشکەش کردووە، لەگەڵ پێشوازیکردن لە تیمی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی، بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن فەرمانگەی میدیاوە بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو عێراقییەکان کرد، هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن بە وەرگرتنیان و پێدانی داتای دروست، بەهۆی گرنگییەکەی لە داڕشتنی ئایندەی عێراق.

قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بەیانی ئەمڕۆ تا کۆتایی سبەی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.













گەلەری