PM:01:24:21/11/2024
1320 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکوک لە ئێن ئاڕ تییەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە سەرژمێریدا تۆمار بکەن، دەشڵیت لە زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک ٪١٠٠ی خێزانەکان تۆمار کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤ ڕێبوار تەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ژمارەی دانیشتوانی کەرکوک بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، نزیکەی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسە.بانگەوازی خۆی بۆ کۆمەڵگەی کەرکووک نوێکردەوە راشیگەیاند، کە لەو چەند کاتژمێرەی ماوە تا کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
هاوکات، مستەفا ئەکرەم، بەڕێوەبەری سەرژمێری کەرکوک رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە سەرژمێری دانیشتوان لە پارێزگاکەدا گەیشتووەتە ٧٥.
وتیشی، بەهۆی هاوکارییە گەورەکانی هاوڵاتیانەوە، رێژەی بەشداریکردن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ چەواشەکاریەک لە ئارادا نیە، ئەنجامی ئەم سەرژمێرییە
سوودی بۆ بەرژەوەندی ئابوری کەرکوک دەبێت بە زیادکردنی پشکی لە بودجە، دامەزراندن،
دابینکردنی وزە بۆ سیستەمی تۆڕی کارەبای نیشتمانی، و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن
بە ژیانی خەڵکەوە.