لە هەولێر لە دوو رووداوی جیاوازی تەقەکردندا دوو کەس بریندار بوون و تەقەکردنەکەش بە ئاراستەی شوێنی نیشتەجێبوون و قەرەباڵغی بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرێکی ئێن ئاڕ تی، لە هەولێر لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازدا دوو کەس بریندار بوون، دەزگا ئەمییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، شەوی رابردوو سەرباری قەدەغەکردنی
هاتووچۆ هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێل لەسەر جادەی شەست مەتری بەرامبەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون
تەقە دەکات و بەڵام تا ئێستا ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە و رووداوەکەش تەنها زیانی
ماددی لێکەووتۆتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا لە هۆتێلێک کێشە
دەکەوێتە نێوان دوو هاوڵاتی کە خزمی یەک بوون و یەکێکیان لە کاتی تەقەکردندا پاسەوانێک
و نیشتەجێبوویەکی هۆتێلەکە بریندار دەکات
هاوکات، ئەو هاوڵاتییە بەرەو دهۆک هەڵدێت و لە رێگە توشی روداوی هاتووچۆ
دەبێت، دەزگا ئەمییەکانیش چاوەرێ دەکەن پزیشکەکان دڵنییای لە تەندروستی بدەن بۆ ئەوەی
ڵێکۆڵینەوەی لێبکەن.