AM:11:30:21/11/2024
2036 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کارەکانی یەکەم رۆژی سەرژمێری زۆر بە باشی بەڕێوەچووە دەشڵێت، لە سبەینێوە قۆناغی ٧٠ پرسیارەکە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠٢١، دڵزار حەمە ساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک ناوی تۆمار نەکراوە با خۆی تۆمار بکات چونکە لە دوای کاتژمێر ١٢ی شەوەوە سیستەمەکە دادەخرێت.
باسی
لەوەشکرد، لە سبەینێوە قۆناغی پرسیارە زۆرەکان کە بە ٧٠ پرسیارەکە ناسراوەدەست پێدەکات و تۆمارکردنی
زانیارییەکانی هەر ماڵێکیش٣٠ بۆ٣٥ خولەک دەخایەنێت.
ئەوەشی
خستەروو، لە کاتی تۆمارکردنی زانیارییەکاندا چەند گرفتێکی کەم هەبوون لەوانە گرفتی
هێڵی ئینتەرنێت بەڵام سەرجەمیان چارەسەر کراون.