AM:10:08:21/11/2024
520 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاماری بەغدا رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوەدەچێت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هاوکارییەکی زۆر لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێریدا هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤، ئەحمەد سەبار، بەڕێوەبەری سەرژمێری ئەبوغرێب، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی سەرژمێری بەغدا بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، تیمەکانی سەرژمێری دانیشتوان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە هاووڵاتیان، هەروەها پرۆسەکە زۆر بە ئاسانی دەڕوات بەبێ هەر جۆرە هەڵەیەک.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ژمارەی توێژەران بەسەر سێ بواردا دابەشکراوە، ئەوانیش ناوەندی قەزا، ٤٧٦
توێژەر لە نێوان شار و ناوچە گوندنشینەکان، هەروەها ژمارەی توێژەرانی ناحیەی ئەلنەسر
و ئەلسەلام گەیشتووەتە ٢٠٥ توێژەر، هەروەها دەروازەی ئاشتی ٢٨٩ لێکۆڵەر توێژەران.
هاوکات، پڕۆسەی سەرژمێری لە تەواوی عێراق زۆر باش بەڕێوە دەچیت هاوڵاتیان هاوکاری تیمەکانی
سەرژمێری دەکەن وزانیارتی راستو دروست دەبەخشن بۆ باش بەڕیوە چونی پڕۆسەکە.