سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرز بویەوە

AM:10:10:20/11/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ماوەیەک لە دابەزینی نرخی نەوت ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بویەوە، ئەمڕۆش بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە ٧٣ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرز بویەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەرز بویەوە.

ئەو دابەزینەی لە نرخی نەوتدا روویداوە بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.

هاوکات، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەگەڵ ئەو دابەزینەش لەسەر ئاستی هەفتانە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری