سەردێڕ:

نرخی بیتکۆین بەرزبویەوە

AM:08:31:21/11/2024

980 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین نرخی پێوانەی تۆمارکرد بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ٩٥ هەزار دۆلاری تێ پەڕاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤ داتای بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی Binance ئاماژەی بەوەکرد، نرخی بیتکۆین لە ماوەی رۆژێکدا بە رێژەی ٪٣.٩٥ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٩٥٤٠٠.٠٦دۆلار.

پشکی بیتکۆین نزیکەی ٪٦٧.٧ ی کۆی بازاڕی جیهانی دراوی کریپتۆ پێک دەهێنێت.

دراوی کریپتۆ بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بازاڕەکان پێشبینی دەکەن کەرتی دراوی کریپتۆ سوودمەند بێت لە ژینگەیەکی رێکخراوەیی لەبار لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا.













گەلەری