سەردێڕ:

پرۆسەی سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق و هەرێم بەردەوامە

PM:03:59:20/11/2024

1148 جار خوێندراوەتەوە

پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم بەردەوامە، بەهۆی سەرژمێرییەکەشەوە تا کاتژمێر ١٢ی سبەی شەو قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن زانیاری دروست بدەنە بژمێرەکان و هاوکاریان بن، وەزیرى پلاندانانى هەرێمیش سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ باسی لەوە کرد، قەدەغەى هاتوچۆ سنوردارە و لایەنە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

هاوکات، لیژنەی باڵای سەرژمێری رایگەیاند، دوای ٤٨ کاتژمێر ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنرێت، پارێزگارى هەولێریش ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆى سەرژمێرییەوە داتاى ورد دەکەوێتە دەست دامەزراوەکانى حکومەت.

بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک بەرامبەر تیمەکانى سەرژمێرى تۆمار نەکراوە و پرۆسەکە بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت.













گەلەری