PM:10:55:19/11/2024
35608 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا چوار کەسی تێدا بووە دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤ ، بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لە رێگای باعەدرێ بۆ پارێزگای دهۆک لە نزیک ناحیەی ئەلقوش وەڕگەرا.
وتیشی، لە رووداوکەدا دوو کەس گیانی لەدەستدا
و دوو کەسی دیکەش بریندارن، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەست داوە یەکێکیان خێزاندارە
ئەوەی دیکەش ئاوارەی شەنگالە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان رەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون، تەرمی مردوەکانیش لە پزیشکی دادی دهۆکە.
تائیف گۆران - دهۆک