سەردێڕ:

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی:ئەو شوێنانەی ئیسرائیل لە ئێران بۆردوومانی کردن ئەتۆمیان تێدا نەبووە

PM:04:57:20/11/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بوونی ئەتۆم لەو کۆمەڵگە سەربازییانەی ئێران کە مانگی رابردوو ئیسرائیل بۆردوومانی کردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ رافایل گروسی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کۆمەڵگە سەربازییانەی مانگی رابردوو لە ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج هیچ ئەتۆمێکیان تێدا نەبووە.

پێشتریش، بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کرد، ئەوان لە هێرشەکانیاندا بۆسەر ئێران بەشێک لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

لە ٢٦ـی مانگی رابردوو،ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆردوومان کرد و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "هەر لایەنێک ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل باجەکەی بە قورسی دەدات".

دواتریش گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر بوون و تا ئێستاش بەردەوامن.













گەلەری