PM:11:31:20/11/2024
1608 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند،رێكارەكانی سەرژمێری بە شیوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت، هاوکات بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سەرژمێرییەکە لە هەرێمی کوردستان بە ئین ئاڕ تى رایگەیاندڕێژەی تۆمارکردن لە سەرژمێرییەکە لە ئاستێکی دڵخۆشکەردایە.
محەمەد تەمیم بە ئاژانسی هەوڵی عێراقی ڕاگەیاند، ئەنجامدانی سەرژمێری ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پلانەكانی گەشەپێدان دەبێت و بەم شێوەیە یارمەتیدەری حکومەت دەبێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێكارەكانی سەرژمێریی بە تەواوی بە ئاسانی و بێ
كێشە بەڕێوەدەچن و تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە كە كاریگەریی لەسەر
پرۆسەی جێبەجێكردنی سەرژمێرییەكە هەبووبێت.
لای خۆشیەوە، مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سەرژمێریی گشتیى
دانیشتووان لە هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تاوەکو ئێوارەى ئەمڕۆ ٩٤٪ـی
بژمێرەکانى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان کارا بوون.
ئەوەشی خستەروو،بەگوێرەى
رێژەى کارایی بژمێرەکان زیاتر لە ٥٠٪ـی کارەکانى تۆمارکردنى ناوى خێزانەکان لە
هەرێمى کوردستان کراون کە ئەمە ڕێژەیەش دڵخۆشکەرە.