سەردێڕ:

سەرژمێری گشتیی دەستی پێ کرد

AM:08:31:20/11/2024

1432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کاتژمێرحەوتـی بەیانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەستی پێکرد، هەروەها لە پرۆسەکەدا زیاتر لە ١٣٠ هەزار بژمێر بەشدار دەبن و چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.


دوێنێ عەبدولفەتاح ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری تەکنیکی لە دەستەی ئامار و سەرۆکی بەشی تەکنیکی و مەیدانی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رایگەیاند، کەوا ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ ، بژمێرەکان لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە پێشوەختە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە سەردانی ماڵەکان دەکەن.

دەشڵێت: " جگە لە تۆمارکردنی خێزانەکان، تیمەکانی سەرژمێری چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەران و ئابووری هاووڵاتییان دەکەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، بژمێرەکان سێ جار سەردانی ماڵەکان دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیاری و داتاکان.

هاوکات وتیشی ،بژمێرەکان دەستەواژەی "خانووەکە داخراوە" لەسەر ئەو خانووانە دەنووسن، کە دانیشتووانەکەی دەرگە ناکانەوە یاخوود لەوێ نین، دوای ئەوەی سێ جار بۆ دڵنیابوونەوە سەردانیان دەکەن.

ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە گوتی: "ژمارەی بژمێرەکان ١٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە ئەمە جگە لە سەرپەرشتیاران".

بەپێی ئامارەکانی قۆناغێ یەکەم ؛ هه‌ولێر ٩٥٪ سلێمانى ٧٨٪، دهۆك ٪٨٦.٢ خێزان سەرژمیری کراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ٢٠ کە قۆناغی دووەمە و لەگەڵ سبەی ٢١، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.













گەلەری