وەزیری بازرگانی تورکیا رایگەیاند، گرنگی بە ئامانجە بازرگانی و ئابورییەکانیان لە عێراق دەدەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرز دەکەنەوە.
عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی تورکیا لە دوای گەڕانەوەی لە عێراق بەئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، لەمیانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە و ڕێککەوتوون لەسەر بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، تورکیا گرنگییەکی زۆر بە ئامانجەکانی لە عێراق دەدات لە بوارەکانی، گەشەپێدانی ئابووری و گەشتوگوزار و
ئاسایش. وتیشی، کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراقدا.
ئەوەشی خستە
روو، کۆمپانیا تورکییەکان ئامادەن بۆ هاوکاریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی عیراق بەشارەزایی
و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.
ئەمەش لە دوای
ئەوە دێت وەزیری بازرگانی تورکیا بەیاوەری شاندێک کە لە ژمارەیەک بەڵێندەری تورکیا
پێکهاتبوون سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ عێراق کرد و لە سەردانەکەیدا بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی
نێوان عێراق و تورکیا و ڕێگەی گەشەپێدانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کرد.