سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: داتاکانی سەرژمێری ژێرخانی ئابووریی عێراق بەرەوپێش دەبەن

PM:03:50:20/11/2024

864 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتوان ئامڕازێکی ستراتیژییە بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووریی بەردەوام لە عێراقدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئامارەکانی سەرژمێریییەوە، حکومەت دەتوانێت ئەو ناوچانەی خزمەتگوزارییان کەمە، وەبەرهێنانیان تیادا بکرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشیان بۆ دابین بکرێت.

باسی لەوەش کردووە، هەر بەهۆی ئامارەکانی سەرژمێرییەوە، دەتوانرێت رێژەی بێکاریی بە تەواوەتی بزانرێت، لەو رێگەیەشەوە دەتوانرێت پلانی دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی بێکارن جێبەجێ بکرێت.
هاوکات، پڕۆسەی سەرژمێری تا ئێستا بەردەوامە.


 













گەلەری