AM:10:50:20/11/2024
1192 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی تۆمارکردنی زانیارییەکانی سەرژمێرییدا رایگەیاند، پێویستە هەموو هاولاتییان هاوکاری تیمەکای سەرژمێری بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی زانیاری تایبەتی خۆی و خێزانەکەی رادەستی تیمەکانی سەرژمێری کرد و ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هەموو هاوڵاتییان زانیاری راست و دروست بدەن بە تیمەکانی سەرژمری.
باسی لەوەش کرد، کارمەندانی سەرژمێری رۆڵێکی
گرنگ لە سەرخستنی پرۆسەکەدا دەگێڕن و پێویستە گوێ نەدەن بەو زانیاری و قسە
ناڕاستانەی بۆ پوچەڵکردنەوەی پرپسەکە دەکرێت.
هاوکات، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتی
دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد ولەکاتی
سەرژمێریدا، بژمێرەکان سەردانی ماڵەکان دەکەن و پێویستە هاولاتییان کارتی
نیشتیمانی و کۆبۆنی خۆراک ئامادە بکەن.