سەردێڕ:

هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان جێگیرکران

PM:01:31:20/11/2024

1956 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەو دوو لیوا سەربازییە هاوبەشەی کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەرگری عێراقەوە پێکهێنراون، لە ناوچە بۆشاییە ئەمنییەکان و ناوچە جێناکۆکەکان جێگیر کراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ عەبدولخالق تەڵات نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، ئەو ناوچانەی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەیانگرێتەوە لە چەند ساڵی رابردوودا شاهیدی پێشێلکاری ئەمنی بوون بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە دوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسەییش لێیان روویدا لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و فراوانبوونی هێزە فیدراڵیەکان بەسەریاندا.

ئاناژەی بەوەشکرد، "دەتوانم بڵێم پێکهێنانی ئەو دوو لیوایە ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو بۆ وەزارەتەکانی کاروباری پێشمەرگە و بەرگریی عێراق”.

ئەوەشی خستەروو، ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەژین دەتوانن بە گەڕانەوە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ و چاندنی دانەوێڵە بەبێ ترس کاربکەن.













گەلەری