وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بە مەبەستی پێشکەشکردنی رێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێکی گرینگ دەکەینەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١٧ی ٢٠٢٤، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد سەبارەت بە پشوی سەرژمێری،لەوانەش؛
١. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ٢٠٢٤/١١/٢٣) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی
شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت
قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ی
دەستوورن.
٢. رێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی
بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان
ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.
٣. پابەندبوون
بە سەرجەم رێنمایی و رێکارەکانی راگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان
پاڵپشت بەرێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و
نەخۆشخانەکان.
٥. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە
هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی
کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
٧. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی
دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
٨. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
٩. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی
گاز و بەنزین بکرێت.
١٠. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی
خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
١١. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی
بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
١٢. نەخۆشخانەکانی
فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بەنەخۆش
تۆماربکەن.
١٣. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ
نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
١٤. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە
شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
١٥. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ١٢٢ بەردەوام
دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێریوە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی
دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.
١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ
ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.