AM:11:26:20/11/2024
1236 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری پیتە کوردییەکان لە ئامێرەکانی سەرژمێریدا نەبوون، بەڵام ئێستا زیاد کراون.
ئەمڕۆ چووارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری پیتە کوردییەکان لە ئامێرەکانی سەرژمێریدا نەبوون، بەڵام ئێستا زیاد کراون، دەشڵێت، داوا لەو هاوڵاتیە کوردانە دەکەن پێشتر ناوەکانیان هەڵەت تۆمار کردووە جارێکی دیکە بە دروستی و پیتە کوردییەکان تۆماری بکەن.
هاوکات وتیشی، ئەم سەرژمێریە گرنگە بۆ چارەنوسی کەرکوک، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتی
دەگرینە ئەستۆ لە پێناو ئەوەی هەموو کوردەکان بچنەوە جێگای خۆیان و سەرژمێریەکە
نەخەینە دەست رێکەوت.