سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی پشووی فەرمییە؛ چەن کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان؟

AM:10:17:20/11/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی پڕۆسەی سەرژمێریدا ١٧ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان و تیمەکان بە باشی پلانی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ئاماژەی بەوەکرد،تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا بە باشی پلانی پێدانی کارەبا جێبەجێ دەکەن، هاوکات تیمەکانی صیانە بەردەوام بە شێوەی ئێشکگری لەئەرکدا دەبن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفتێک.

هاوکات، لەکاتی پڕۆسەی سەرژمێری رۆژانی ٢٠ و ٢١ زۆربەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا دەبن بەهۆی قەدەغە کردنی هاتوچۆ.













گەلەری