بەڕێوبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ٩٦٪ کارەکانی سەرژمێریان جێ بە جێ کردوە ،لە شارە پێشەنگەکانی عێراقن لە تەواوکردنی پرۆسەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، دڵزار حەمە سالح بەڕێوبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرێوبەرایەتی ئاماری هەولێر بە هەمو تیمەکانیەوە توانیان کارەکانی سەرژمێری لە ٩٦٪ جێ بە جێ بکەن.
وتیشی ئەو دوو رۆژە زۆر گرنگە بۆ سەرجەم تاکەکان و سەرژمێری، ئەو لە سەدا کەمتر لە ٤٪ـشی کەماوە لە ماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان تۆمار بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بژمێرەکان کاتیان نیە سێ جار زیاتر سەردانی ماڵەکان بکەن،ئەگەر لە دوای سێ جار دەرگا
نەکەنەوە یاخود بە هەرهۆکارێک لەماڵ نەبن بە داخراو خانوەکە لە قەڵەم دەدرێت دوای
٤٨ کاتژمێر پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
هاوکات وتیشی
،داوا لە خەڵک دەکات هاوکاری بژمێرەکان بکەن لەبەر باش بەرێوەچونی سەرژمێریەکە.
ئەوەشی خستەروو،
"کەسی شیاومان بۆ شوێنی شیاو داناوە لە سەرجەم پڕۆسەکە بەتایبەتی بەشی زانیاری
تەکنەلۆجی."
ئومێد چۆمانی-
هەولێر