سەردێڕ:

بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ تورکیا بەرووی گەشتیاراندا داخست

PM:09:05:19/11/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی فەرمی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ تورکیا رایگەیاند، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتووچۆی سەرنشینەکان دەوەستێت، کە لە نیوەی شەوی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکارەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە لە عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، "جوڵەی تاکەکان بۆ ناو خاکی تورکیا لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە تەواوی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەوەستێت، ئەمەش هاوکات لەگەڵ رێکارەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە لە عێراق".

روونیشی کردەوە، ئەم رێوشوێنە چالاکییە بازرگانییەکان ناگرێتەوە، بەو پێیەی هاتوچۆی بارهەڵگری بازرگانی لەرێگەی بەندەرەکەوە بە شێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ پچڕانێک بەردەوام دەبێت.

ئەم رێوشوێنانە لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیری حکومەتی عێراقدایە کە ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ پرۆسەی سەرژمێری و دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی بە ئاسانی لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی جوڵە ناپێویستەکان لەم ماوەیەدا.













گەلەری