سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: دەبێت حکومەتی داهاتوو پشتیوانی ریفۆرم بێت لە هێزەکانی پێشمەرگە

AM:09:37:20/11/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دەبێت حکومەتی داهاتوو پشتیوانی ریفۆرم بێت لە هێزەکانی پێشمەرگە.


ئەمڕۆ چووارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پشتیوانی ریفۆرم بێت لە هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی یەکگرتنەوەی ئەو هێزانە.

باسی لەوەشکرد، هێشتا تیرۆر هەرەشەی جدییە بۆسەر ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە و عێراق، بۆیە پێویستە ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بێت.
هاوکات،
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە بە خێرایی حکومەتی نوێی خزمەتگوزار لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنریت کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییان و دۆستانی هەرێمی کوردستاندا بێت.













گەلەری