سەردێڕ:

ئومێد محەمەد بە گەرمی پێشوازیی لەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ کەرکوک

PM:06:35:19/11/2024

1396 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد محەمەد بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم سەرژمێریە گرنگە بۆ چارەنوسی کەرکوک، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ لە پێناو ئەوەی هەموو کوردەکان بچنەوە جێگای خۆیان و سەرژمێریەکە نەخەینە دەست رێکەوت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤، ئومێد محەمەد پەڕلەمانتاری نەوەی نوێ، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم سەرژمێریە گرنگە بۆ چارەنوسی ئێمە وەک خەڵکی کەرکوک هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ لە پێناو ئەوەی هەموو کوردەکان بچنەوە جێگای خۆیان و سەرژمێریەکە نەخەینە دەست رێکەوت.

وتیشی، ئەم سەرژمێریە جگە لەوەی گرنگە بۆ کەرکوکیەکان بۆ شوناسی خۆمان لە سنوری ماددەی ١٤٠ گرنگە بۆ ئەوەی لەم سەر ژمێریەش وەک سەرژمێری ١٩٥٧ لە کەرکوک کورد رێژەی زۆرینە بێت.

داواشی کرد، هەرچەندە کەکوک جێگای برایەتیە بەڵام داوا لە کوردەکان دەکەین بگەڕێنەوە بۆکەرکوک تاوەکو سەر ژمێریەکە بە راستی و دروستی ئەنجام بدرێت.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئومێد محەمەد زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەو کوردانە دەکات کە بە بازگەی چیمەن تێدەپەڕن بە هۆی هەر هۆکارێکەوە بێت کەرکوکیان بەجێ هێشتوە و دەگەڕێنەوە بۆ سەر ژمێریەکە.
سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری