سەردێڕ:

عەلی باپیر: جەخت لە بڕیاری بایکۆتی پەرلەمان دەکەین

PM:04:46:19/11/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، کۆمەڵ تا لەسەر راستە رێگە بێت لە رابردووی پەشیمان نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، جەختی لە بڕیاری بایكۆتی پەرلەمان كردەوە.

وتیشی، "كۆمەڵ بە رێنوێنی خوای گەورە بەردەوام دەبێت لە رێگای خۆی و پەشیمانیش نین لە رابردوومان."

پێشتریش عەلی باپیر ئەوەی خستە روو، رۆشتن لەسەر بڕیاری نەچوونە پەرلەمان و پەشیمان نین.

ئەوەش لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان کۆمەڵی دادگەری بڕیاری بایکۆتی چوونە پەرلەمانی کرد.













گەلەری