سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمانە دەستور هەموار بکاتەوە

PM:01:38:19/11/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە بە خێرایی حکومەتی نوێی خزمەتگوزار لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنریت کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییان و دۆستانی هەرێمی کوردستاندا بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، پێویستە بە زووی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت کە لە ئاست ئەو هاوڵاتی و دۆستانەی هەرێمی کوردستان بێت کە چاوەڕێیان دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەرێمی کوردستان خاوەن دەستوری خۆی بێت و ئەرکی پەرلەمانی خولی نوێیە بە زووی کار لەسەر هەموارکردنەوەی دەستور بکات و یاساکانی بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان پەسەند بکات.

 













گەلەری