PM:12:58:19/11/2024
6540 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی هەر مسقاڵێکى زێڕ لە ماوەی سێ رۆژدا نزیکەی ١٤ هەزار دینار بەرزبووەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهانیشدا نرخی ئۆنسەیەک زێر بە دوو هەزار و ٦٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، دانا وەرتێ، وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم لەماوەی سێ رۆژدا ١٣ هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەوە بۆ هەر مسقاڵێک.
هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازەڕەکانی جیهاندا لەگەڵ کردنەوەی بۆڕسە بە دوو هەزار و ٦٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا کە ٨٠ دۆلار بەرزبوەوە بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزبونەوەی زێڕ پەیوەستە بە دوو هۆکارەوە، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە و کردنەوەی بۆڕسەکانی جیهان، لەلایەکی تریشەوە هەڕەشەکانی بایدن کە رێگەی بە ئۆکرانیا داوە موشەکی دورمەودا بەکار بهێنێت بەرامبەر بە روسیا ئەمەش کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی دروست دەکات.