PM:07:36:18/11/2024
4136 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی تەقینی تایەی بارهەڵگرێک هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئا تی، بەهۆی تەقینی تایەی بارهەڵگرێک لە ناحیەی بلێی سنوری قەزای مێرگەسۆر هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد،هاوڵاتیەک بەناوی وەیسی حسێن گیان لەدەستدەدات کە خێزاندارە و خاوەنی ٦ مناڵە،هاوڵاتی دووەمیان ناوی زریان لوقمانە و بەسەختی بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی بلێ کرا دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی هەولێر کرا.
کەریم کەیفی - سۆران