PM:10:39:17/11/2024
1168 جار خوێندراوەتەوە
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێکدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەک رووی لەکەمی کردووە، لە ٢٤ کاتژمێردا بەتێکڕایی کەمتر لە ١٠ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێکدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی رووی لەکەمی کردووە کاسبکاران باس لەوە دەکەن، بەهۆی خراپی کارەبای نیشتیمانی ناچارن ٢٢ ئەمپێر کارەبای مۆلیدە رابکێشن و مانگانە دەبێت نزیکەی ١٨٠ هەزار دینار بۆ کارەبای مۆلیدە بدات.
کەمکردنەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی
بەهاوڵاتیان لەکاتێکدایە بەپێی داتاکانی کۆنتڕۆڵی ناوەندیی کارەباى هەرێم لەکۆی بەرهەمهێنانی
کارەبا لە هەرێم تەنیا نزیکەی ٦٠٪ ی دەدرێتە
هاوڵاتیان، ئەوەی تری لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە دەفرۆشرێت، بە شێوەیەک کە رێژەى ٣٣٪ بە شارەکانی تری عێراق و ٧٪ـیشی بە کارگەکان
و کارەباى بازرگانى دەفرۆشرێت.
وەک هاوڵاتیان دەڵێن کارەبای نیشتیمانی تەنیا
لە کاتەکانی شەودا چەند کاتژمێرێک دەدرێتەوەو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار مۆلیدەی
ئەهلی لە نێو سەنتەر و دەرەوەی شاری هەولێردا هەیە ، بەهۆی بێ پلانی حکومەتی کاربەڕێکەر و خراپی کارەبای نیشتیمانی ، ڕۆژانە مۆلیدەکان
کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان و تا ئێستا سیستەمی
کارەبا ڕێکنەخراوە.