AM:10:13:17/11/2024
4424 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری دووزخورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە لیوای ٢٠ـی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری گوندی پەلکانە لە دووزخورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە لیوای ٢٠ـی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ
روویداوە و بەهۆیەوە فەرماندەی لیواکە کە کوردە لەگەڵ دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سۆران محەمەد – کەرکوک