١. پرتەقاڵ کالۆری کەمی تێدایە و خواردنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
٢. پرتەقاڵ پڕە لە ڕیشاڵ بەتایبەت ڕیشاڵی تواوە کە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات.
٣. پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاندانی سووتانی چەوری لە جەستەدا.
٤. ڤیتامین سی لە پرتەقاڵدا یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، ئەمەش تەندروستی پێست باشتر دەکات.
٥. پرتەقاڵ ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا.
٦. یارمەتی شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی ئاوسانی گەدە دەدات.
٧. تامی شیرینی سروشتی پرتەقاڵ بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی و شەکر.