سەردێڕ:

گواستنەوەی عێراق: رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوام دەبن

PM:10:56:16/11/2024

1336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ گەشتی فڕۆکەخانەکان بەردەوام دەبن.


مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگ کە سەرژمێری گشتییە و قەدەغەی هاتوچۆیە، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم گەشتەکان بەگوێرەی خشتەی گەشتەکانیان بەردەوام دەبن و راناوەستێت. وتیشی، هەماهەنگیان لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان هەیە بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی گەشتیاران.

هاوکات، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سه‌رژمێريى گشتى له‌ هه‌موو عێراق وله‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و یەکەم قۆناغیش پڕکردنەوەی تۆماری خێزانە. دەشڵێت، دەبێت لە کاتی سەرژمێریدا تەواوی ئەندامانی خێزان لە ماڵەوە بن و لە یەکەم قۆناغی سەرژمێریدابژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له‌ ڕۆژانى ١٧، ١٨ و ١٩ـی مانگ سه‌ردانى هەموو شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ شار وله‌ گوندەکانی هه‌ر چوار پارێزگاکانی هه‌رێم، وهه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.

باس لەوەش کراوە، لە قۆناغی دووەمدا لە ٢٠ و ٢١ ی مانگقه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێتو پێويسته‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ ماڵه‌وه‌ ‌بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو باڵەخانەکان ده‌كه‌نه‌وه‌ ود ڵنيا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر ١٢ شه‌وى ٢١ له‌سه‌ر ٢٢ـی مانگ فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.













گەلەری