PM:09:27:16/11/2024
1224 جار خوێندراوەتەوە
داهاتى ناوخۆى ١٣ مانگى رابردووى هەرێم پێنج ترلیۆن و ٨٨٢ ملیار دینارە و لەو بڕەش ٤٠٠ ملیارى رادەستی بەغدا کراوە و پێنج ترلیۆن و ٤٨٢ ملیار دینارى داهاتى هەبووە کە زیاترە لە پێنج مووچە، بەوەش نەک ئەمساڵ دەیتوانى لەکاتى خۆیدا مووچە دابەش بکات، بەڵام بە ئاسانى دەکرا مووچەى سێ مانگى کۆتایی ساڵى رابردووشى دابەشبکردایە کە تائێستاش نەزانرا بۆچى دابەشى نەکرد و پارەکەى بۆ کوێ برا؟
داهاتى ناوخۆ، گرێکوێرەیەک حکومەتى کاربەرێکەر بەدەست و بەدانیش نایکاتەوە و بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانى چارەسەرنەکردنى کێشەى مووچە و بەپێى تازەترین زانیارییەکانیش بەغدا داواى کردووە هەرێم پابەندى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى و دەستور بێت و داهاتى ناوخۆ رادەستبکات.
داهاتى
ناوخۆى هەرێم کە لە چەند سەرچاوەیەکى سەرەکییەوە سەرچاوەدەگرێت، بەتایبەتى دەروازەکانى
سنور، باج و رسومات و داهاتى فەرمانگەکانى حکومەتە و بەپێى راپۆرتى فەرمى حکومەتى
کاربەرێکەر خۆى مانگانە ٤٥٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.
لە ١٣ مانگى رابردووشدا حکومەتى کاربەرێکەر تەنها
نۆ مووچەى دابەشکردووە بە پارەى بەغدا، واتە هیچ بڕە پارەیەکى لە داهاتى ناوخۆ بۆ
موچە خەرج نەکردووە، بەم پێیە بێت داهاتى ناوخۆى ١٣ مانگى رابردووى هەرێم پێنج ترلیۆن
و ٨٨٢ ملیار دینارە و لەو بڕەش ٤٠٠ ملیارى رادەستی بەغدا کراوە و پێنج ترلیۆن و ٤٨٢
ملیار دینارى داهاتى هەبووە کە زیاترە لە پێنج موچە، بەوەش نەک ئەمساڵ دەیتوانى لەکاتى
خۆیدا موچە دابەش بکات، بەڵام بە ئاسانى دەکرا موچەى سێ مانگى کۆتایی ساڵى
رابردووشى دابەشبکردایە.
نادیارى
ئەو پارە زۆرەى داهاتى ناوخۆ لەکاتێکدایە کە حکومەتى کاربەرێکەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیشى
راگرتووە و نەخۆشخانە حکومییەکان خاڵین لە چارەسەر و حکومەت پاڵپشتى بەنزین و نەوت
و هیچ پرۆژەیەک ناکات، بەمانایەکى دیکە، داهاتى ناوخۆ لەجیاتى ئەوەى بکرێت بە سەروەتى
نیشتیمانى بۆ بونیادنانەوەى ئابورى کراوەتە بەربەستێکى گەورە بۆ ئاڵۆزترکردنى کێشەى
موچە و گۆزەى تەواوى ئەم قەیرانانەش لەسەرى موچەخۆران و خەڵکدا شکاوە.