سەردێڕ:

عەلی باپیر:هەرگیز لە بڕیاری بایكۆتی پەرلەمان پەشیمان نابینەوە

PM:06:52:16/11/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، حزبەکەی هەرگیز لە بڕیاری بەشداری نەکردن لە پەرلەمانی هەرێمدا پەشیمان نابێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، هەرگیز لە بڕیاری بەشداری نەکردن لە پەرلەمانی هەرێمدا پەشیمان نابنەوە و سورن لەسەر بایکۆتی پەرلەمانی هەرێم.

لە ٢٦ـی ١٠ـی ئەمساڵ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵبژاردن ساختەکاری تێدا کراوە و هەربۆیە ئەوان وەک کۆمەڵەی دادگەری بەشداری پەرلەمان ناکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوان دەکەن ئەو لایەنانەی دیکە کە رەخنەگرن لە دۆخەکە و تێبینیان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە، وەک ئەوان بەشداری پەرلەمان نەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٨ و ٢٠ـی ١٠ دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرد.













گەلەری