PM:12:01:16/11/2024
1948 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، داوا لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەرپرسیارانە دەست بکەن بە گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ. دەشڵێت، "جەخت لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکەینەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی رێککەوتنەکان".
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێویستە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارانە دەست بە گفتوگۆکردن بکەن سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور
و رێکەوتنەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکرێن.