سەردێڕ:

ئایا توڕەبوون دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە؟

PM:06:44:15/11/2024

1940 جار خوێندراوەتەوە

توڕەبوون و دڵەڕاوکێ کاریگەرییان لەسەر دەروون و جەستە هەیە، زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا توڕەبوون دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە یان تەنها تێڕوانینێکی هەڵەیە، لەم بابەتەدا زانیارییەکان دەخەینەروو.


بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " diabates" بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە فشار و توڕەبوون ناتوانن راستەوخۆ ببنە هۆی نەخۆشی شەکرە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشەکردنی نەخۆشییەکە لە ئەنجامی ئاستی بەرزی هۆرمۆنەکانی فشارەوەیە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خانەکانی پەنکریاس هەیە، هەروەها زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی ئاستی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمەوە هەیە.

بە وتەی پزیشکانی پسپۆڕ، فشاری دەروونی و گرژی و توڕەبوون وا دەکات زیاتر تووشی نەخۆشییەکان ببیت، بەتایبەتی شەکرەی جۆری دووەم چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی توندی خواردن کە لە ئەنجامی فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت، ئەمەش ئەگەری قەڵەوی و زیادبوونی کێشی جەستە بەرزدەکاتەوە بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.













گەلەری