سەردێڕ:

وێنە.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

PM:10:47:14/11/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە سەنتەری شاری سۆران و لەسەر رێگای کەلار-رزگاری، چوار کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار-رزگاری رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی بریندار بووە و لەدوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەتیکۆ کرێن و پاسکیلێکدا، لە ئەنجامدا شۆفێری پاسکیلەکە بە سەختی بریندار بووە.

ئەوەش هاتووە، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە و زانینی هۆکارەکەی لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شاری سۆران رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان چووەتە ناو ماڵێکەوە. ئەوەش خراوەتە روو، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس بریندار بوون.













گەلەری