چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، ئەو پرۆژەیەی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت پێشکەشی کردووە باشتر و ئاسانترە لەو مەرجانەی یەکێتی و پارتی هەیانە.
عارف قوربانى چاودێری سیاسیى لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت لەمەرجەکانی یەکێتی و پارتی زۆر باشترە.
دەشڵێت، ئەگەر پارتى و یەکێتى بوێرى ئەوەیان
هەبێت کە بەبێ یەکتر حکومەت پێکبهێنن رەنگە رێککەوتن لەگەڵ نەوەى نوێ ئاسانتر بێت
بۆیان.
ئەوەشی خستە روو، داخوازییەکەى نەوەى نوێ
کەمترە لە مەرجەکانى پارتى و یەکێتى بەرامبەر یەکتر و باشتریشە و ئاسانتریش جێبەجێ
دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نەوەی نوێ تەنها لایەنە بە پڕۆژەیەک پێشمەرجی خۆی بۆ بەشداری لە
حکومەت ڕاگەیاند و داوای پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات، یان دەبێت تەواوی پۆستەکانی
تر بۆ ئەو لایەنە نەبێت کە سەرۆک وەزیرانی لادەبێت.
مەبەستی نەوەی نوێ لە پڕۆژەکە، گۆڕینی شیوازی حکومڕانییە لە هەرێم کە
٣٣ ساڵە پارتی ویەكیتی لەسەری دەڕۆن و کێشە وقەیرانی زۆریان دروستکردوووە.
لەبەرڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشداکە ئەمجارە نەخشەی سیاسی
هەرێم و پێگەی هێز ولایەنەکانیش گۆرانکاریان بەسەردا هاتووە، نەوەی نوێ هەست بە
مەترسی چوار ساڵی داهاتوو دەکات بۆیە داوای پڕۆژەیەکی لەوجۆرە دەکات.