سەردێڕ:

دوای داواکەی نەوەی نوێ؛ سودانی ١٥٨ ملیار دیناری بۆ شایستەی دارایی جوتیاران نارد

PM:02:06:14/11/2024

1996 جار خوێندراوەتەوە

دوای داواکەی نەوەی نوێ سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٥٨ ملیار دیناری بۆ شایستەی دارایی جوتیاران نارد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای داواکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ سودانی ١٥٨ ملیار دیناری بۆ شایستەی دارای جوتیارانی هەرێم نارد.



دوێنێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی جیاوازیان لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سودانی پێی وتوون لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێمیش چارەسەر دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ سودانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کردووە، سودانی باسی لەوەکرد کە گرنگە شەرعیەت بۆ هەرێم بگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و تا ئێستا لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە. وتیشی، "با پارتی و یەکێتی خۆیان حکومەت پێکبهێنن گەر بۆیان دەکرێت".
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند، ٣٣ ساڵە ئەو دوو حزبە هەموو پۆستە هەستیارەکانیان بەدەستەوەیە و کاتی گۆڕانکارییە.














گەلەری