سەردێڕ:

توێژەران: پێشتر دوو ملیۆن ساڵ بەبێ وەستان باران لەسەر زەوی باریوە

PM:05:33:20/11/2024

2160 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای توێژینەوەیەکی ورد و ساڵانێکی درێژ، توێژەران بۆیان دەرکەوت لە کاتی رووداوی "پلوڤیاڵی کارنی"دا، ٢٣٢-٢٣٤ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بۆ ماوەی نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ بەبێ وەستان لەسەر زەوی باران باریوە.


ئەم ماوەیەی بارانبارینە کە زیاتر لە دوو ملیۆن ساڵ بووە، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەکانەوە بوو لە ئالاسکا و کۆڵۆمبیاى بەریتانی، کە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی دەرکردووە و هەسارەکەی گەرمکردووە، بەمەش بارودۆخی وەرزی گەرمای چڕترکردووەتەوە.

تیمێکی توێژەران لە رۆژهەڵاتی ئاڵپ، لێکۆڵینەوەیان لە چینێکی نیشتووی سیلیکلاستیک کرد کە لەناو پێکهاتە کاربۆناتەکاندا نیشتووەتەوە، لەکاتێکدا تیمێکی دیکە لە بەریتانیا چینێکی بەردی خۆڵەمێشییان شیکردەوە کە لەناو تایبەتمەندی بەردی سووری بەناوبانگی ناوچەکەدا جێگیر بووە.

ئەم دوو دۆزینەوە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی دیکەی ناوچە جیاوازەکانی جیهان، ئاماژەیان بە ئەنجامێکی هاوشێوە کردووە لە خاڵێکدا، ئەویش ئەوەیە زەوی وشکەساڵییەکی زۆر درێژی هەبووە و دواتر بارانێکی زۆر باریوە.

زانایانی جیۆلۆجی توانیان بەو ئەنجامە بگەن کە لە سەرەتای تەمەنی دایناسۆرەکاندا، قۆناغێکی بارانبارینی نائاسایی هەبووە، ئەم قۆناغە بە رووداوی "پلوڤیاڵی کارنی" یان "ئەڵقەی پلۆڤیاڵی کارنی" ناسراوە.

زانایان پێیانوایە زیادبوونی شێ و بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی شێ، کە بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکی گەورەوە، بووەتە هۆی بارانبارینی دوو ملیۆن ساڵ لەو سەردەمەدا.















گەلەری