سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی: دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینەی حکومەتی داهاتوو بین

AM:10:55:14/11/2024

1776 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پەرۆشی پێکهێنانی حکومەتن و دەیانەوێت هاوبەشی ڕاستەقینەی حکومەتی داهاتوو بن.


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەر و دوور لە جیاكارییە لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا.

دەشڵێت، دەیانەوێت هاوبەشی راستەقینە بن لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان، و هەمووان بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە كار بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و بەهێزتركردنی هەرێمی کوردستان بكەن.

پێشتریش، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، خەڵکی کوردستان بەشداریی فراوانیان لە هەڵبژاردن کرد و لایەنە سیاسییەکانیان خستە ژێر بەرپرسیارییەتیەکی گەورە بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا بە ئامانجی زیاتر فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئایندەیەکی پڕشنگدار بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان.
ئەوەشی خستووەتە روو،ئەم ئەرکە بە پاراستنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی و هەستکردن بە گیانی بەرپرسیاریەتی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەدیدێت، کەزامنی هێنانەکایەی ئایندەیەکی روون و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا.













گەلەری