سەردێڕ:

یەکێتی: لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارن لە پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا

AM:09:15:13/11/2024

936 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بەشداری فراوانی خەڵکی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لایەنە سیاسییەکانی خستە ژێر بەرپرسیارییەتیەکی گەورە بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا.


سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، خەڵکی کوردستان بەشداریی فراوانیان لە هەڵبژاردن کرد و لایەنە سیاسییەکانیان خستە ژێر بەرپرسیارییەتیەکی گەورە بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا بە ئامانجی زیاتر فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئایندەیەکی پڕشنگدار بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەم ئەرکە بە پاراستنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی و هەستکردن بە گیانی بەرپرسیاریەتی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەدیدێت، کە زامنی هێنانەکایەی ئایندەیەکی روون و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا.

پێشتریش، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر کە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.













گەلەری