سەردێڕ:

٢٤٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سلێمانیدا تێدەپەڕێت

AM:09:35:14/11/2024

1200 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ٢٤٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییە، و هاوڵاتیانی شارەکە ساڵانە یادی دامەزراندنی دەکەنەوە بۆ ئەمساڵیش خوێندکاران بە جلوبەرگی کوردییەوە پێشوازییان لەو یادە کرد و بەرزەپردێکیش بەو بۆنەیەوە کرایەوە.


هەموو ساڵێک لە ١٤ی تشرینی دووەمدا یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، لەو رۆژەدا خەڵکی بە جلی کوردیی و ئاهەنگ و گۆرانییەوە ئەو یادە دەکەنەوە، بۆ ئەمساڵیش لە خوێندگەکان چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.

سلێمانی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە بنیاتنراوە، ناوەکەشی بەهۆی ناوی باوکی "سلێمان پاشا" ناوناوە و بووتە مەڵبەندی رۆشنبیری و بازرگانی ناوچەکە و کراوە بە پایتەختی میرنشینی بابان، بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستانیش كراوەتە پایتەختی رۆشنبیری.

شاری سلێمانی دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و رۆژهەڵاتی کوردستانی باشوورەوە، بە چەندن زنجیرە چییا دەورەدراوە وەک( شاخەکانی ئەزمەر، گۆیژە، قەیوان، چیای بەرانان، دەشتی شارەزوور و شاخی تاسلوجە).

لەم شارەدا مەلا و زانا و شاعیر و نووسەرەگەورەکان هەبوون، هەر لەوێ لەلایەن سێ کوچکەی بابانەوە(نالی، ساڵم و کوردی) قوتابخانەی شیعری بابانیان دروست کردووە و تا ئێستاش شێوازی ئەدەبیاتی کوردی بەرەوپێشچوونی جۆری ئەو ئەدەبەیە کە ئەوان دروستیان کردووە و تەنانەت ئەو زاراوەی قسەی پێدەکەن هەمان شێوە زارە.













گەلەری